tg-me.com/rollyafrat00001/1987
Last Update:
کاتێک کە منداڵەکەتان زویر دەبێت بە هۆی سەرزەنشتکردنی یان لێدانی تەمێکردنی و لە کاتی نانی نیوەڕۆ یان ئێوارە نایەتە سەر سفرە؛ مەڵێن: وازی لێ بێنە با تەمێ ببێت..:-
.
👈 دەبێت هەوڵ بدەن بێتە سەر سفرە یان خواردنەکەی بۆ ببەنە ژوورەکەی. منداڵ دەبێت بزانێت کە تەنانەت ئەو کاتەی هەڵەش دەکات و تەمێ دەکرێت دایک و باوکی هێشتا لەپشتین.
.
🔹ئەگەر منداڵەکەتان شەوێک ناتوانێت بخەوێت؛ مەڵێن: گەورە بووە دەبێت خۆی بخەوێت..
👈بچنە لای و هەستی دڵنیایی بە منداڵەکەتان بدەن لەوانەیە نیگەرانی یان خەمێکی هەبێت.
.
🔸ئەگەر داوای پەرداخێک ئاوی لێ کردن بە سەریدا هاوار مەکەن و لێی تووڕە مەبن..
👈بەم جۆرە پێی دەڵێن کە نابێت پێداویستییەکانی بڵێت و ئەگەر بیانڵێت چیتر خۆشتان ناوێت.
.
🔹هەر کاتێک منداڵەکەتان لە باخچە یان قوتابخانە گەڕایەوە بچن بە دەمییەوە و لە باوەشی بکەن..
👈بەم جۆرە تەنانەت لە هەرزەکاریشدا هەوڵ دەدات زوو بگەڕێتەوە ماڵەوە چونکە دەزانێت بە باوەشێکی گەرم و گوڕەوە چاوەڕوانین.
.
🔸لەگەڵ هاوڕێکەیدا شەڕیان کردووە... بڕیار نییە کە ئێوەش شەڕی لەگەڵدا بکەن و یەکسەر حەق بە هاوڕێکەی بدەن..
👈بە وردی گوێ لە قسەکانی بگرن دواتر ڕێگای ڕاستی پیشان بدەن...
.
🚨لە یادت نەچێت تۆ پارێزەری منداڵەکەتی.
BY ڕۆڵی🌷ئافرەت🌹لەچاکسازی کۆمەڵگادا
Warning: Undefined variable $i in /var/www/tg-me/post.php on line 283
Share with your friend now:
tg-me.com/rollyafrat00001/1987